بڕیاری چارەنووسساز دەدرێت
سیڤی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەکوێ گەیشت؟
ماوەی چەند ڕۆژێکە پرۆسەی وردبینی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەردەوامە، پڕۆسەکە تەواو چارەنووسسازانە دەبێت و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق نوێترین زانیارییەکان بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای راگەیاند، وردبینی بۆ ناوی 81 کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت بەردەوامە کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەرپەرشتی دەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی 1ـی 2026، هەردوو شاندی پارتی و یەکێتیی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، لەسەر پرسی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش کۆبوونەوە، لە نێو کاندیدان دیارترین نزار ئامێدی، فوئاد حسێن.
جەمال کۆچەر باسی لەوەکرد، لە دوای وردبینی بۆ سیڤی هەموو کاندیدان ناوەکان رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت، ڕۆژێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دیاری دەکرێت.
پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەکو عورفێکی سیاسی پشکی کوردە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستەکە دراوە بە یەکێتی.