پایتەخت

پارێزگاری هەولێر پێشەنگای بەرهەمە سوورییەکانی هەڵوەشاندەوە

پارێزگاری هەولێر پێشەنگای بەرهەمە سوورییەکانی هەڵوەشاندەوە
کورتە

دوای شەڕ و پێکدادانەکەی هەردوو گەڕەکە کوردنشیناکانی حەلەب، پارێزگاری هەولێر بڕیارە گرنگەکەی دا

بڕیاربوو لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا، پێشەنگایەکی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە سوورییەکان بکرێتەوە، بەڵام بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر هەڵوەشایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، بڕیاروابوو 26ـی ئەم مانگە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگەی بەرهەمەکانی سووری بکرێتەوە، بەڵام بە ڕای گشتی و هەموولایەکی ڕادەگەیەنێت کە ئەو پێشانگەیە ناکرێتەوە.

بڕیاربوو گەورەترین پێشەنگای بەرهەمە سوورییەکان، لە ڕێککەوتی 23 تا 26ـی ئەم مانگە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەبچێت.

11 کانونی دووەم 2026 22:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026