پایتەخت

حکومەت بڕیارە گرنگەکەی دا

حکومەت بڕیارە گرنگەکەی دا
کورتە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیارە گرنگەکەی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆش بوونی بۆ سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی، بۆ ماوەی 20 ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە عەتا بارام، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەڵەبجە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی 20 ڕۆژی دیکە درێژکردەوە، هۆکاری درێژکردنەوەی بڕیارەکە ئەوەیە خەڵکانێکی زۆر بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ نەیانتوانی سوودمەند بن.

بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە 18ـی 12ـی 2025 کرابوو، تا 31ـی 12ـی 2025 کۆتایی هات.

عەتا بارام باسی لەوەکرد، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ گرێبەستی ئەلیکترۆنییەکەیان بەهەر هۆکارێک بەسەرچوو بێت،  تا ڕێککەوتی 1ـی 2ـی 2026 دەتوانن لە بڕیاری لێخۆشبوون سوودمەند بن.

گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل، گرێبەستێکی فەرمییە کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێت، بۆ کڕین، فرۆشتن یان گواستنەوەی خاوەنداری ئۆتۆمبێل بەکاردێت.

11 کانونی دووەم 2026 17:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026