پایتەخت

سێ پێشمەرگە و پێنج پۆلیس لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران

سێ پێشمەرگە و پێنج پۆلیس لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران
کورتە

لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوام، سێ پێشمەرگە و پێنج پۆلیسی کوردستان لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوام، لە بازگەی خدرولی قەزای دووزخورماتوو دەستگیرکران

سێ پێشمەرگەی کوردستان بە بیانووی "هەڵگرتنی چەک" لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنی پارێزگای سڵاحەدین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازگەی خدرولی قەزای دووزخورماتوو، سێ پێشمەرگە و پێنج پۆلیسی نەوت و گاز، کە دەوامیان لە قەزای کفری و قادر کەرەم بووە، لە کاتی گەڕانەوەیان لەلایەن سوپای عێراق لە بازگەکە دەستگیرکراون.

راوێژکاری ئەمنی پارێزگای سڵاحەدین هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشكرا کرد و گووتی، هۆکاری دەستگیرکردنیان بۆ "هەڵگرتنی چەک" دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدا ئەوان لە کاتی دەوام کردن گەڕاونەتەوە و دواتر رادەستی بنکەی پۆلیس کراون و بە هەماهەنگی کەمێک لەمەوبەر هەر سێ پێشمەرگەکە و پۆلیسەکان ئازاد کران.

11 کانونی دووەم 2026 12:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026