گەنجێک لە کەرکووک کوژرا
دوای دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند گەنجێکی کەرکووک، یەکێکیان کوژرا
بەهۆی شەر و دەمەقاڵێ لەکەرکووک گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بۆ پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر نزیکەی 3:00ـی بەیانی لە گەڕەکی رەحیماوەی کەرکووک شەر لە نێوان چەند گەنجێک کە هاوڕێی یەکتر بوونە دروست بوو و لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی (هەڵكەوت هەڵۆ) کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەم ڕووداوە دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بەسەرپەرشتی عەقید فەرهاد دوو کەس دەستگیرکران، کە بەگوێرەی زانیارییەکان دەستیان هەبووە لە تاوانەکە و بکوژی سەرەکی هەڵاتووە و پۆلیسی کەرکووک لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەست پێکردووە.