پایتەخت

سوودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە

سوودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە
کورتە

محەممەد شیاع سوودانی لە کێبڕکێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە و مالیکی دەیەوێت پۆستەکە وەربگرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، محەممەد شیاع سوودانی لە کێبڕکێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە و لەبەرامبەردا مالیکی دەیەوێت پۆستەکە وەربگرێت.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت، لە گروپێکی وەتسئەپی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نوێترین زانیاری بڵاوکراوەتەوە، کە محەممەد شیاع سوودانی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران ڕاگەیاندووە، نووری مالکی ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پێشانداوە.

 

بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە لە نێو گروپەکە دا، سەرۆکی فراکسیۆنی شیعی دەڵێت: هەواڵەکە راستە بەرێز سوودانی دەکشێتەوە، هاوکات سەرکردەیەکی حیکمەش دەڵێت: بە کۆدەنگی نەبووە.

10 کانونی دووەم 2026 21:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026