پەیامێک لە زانایانی ئایینیی کوردستان بۆ کەسایەتییە ئایینییەکانی سووریا
کۆمەڵێك لە زانایانی ئایینیی کوردستان داوا لە کەسایەتییە ئایینییەکانی سووریا دەکەن بە هانای کوردانی ڕۆژئاواوە بچن و فەتوایەک بەرژەوەندی هەموو لایەک دەربکەن
ئەمڕۆ هەینی کۆمەڵێك لە زانایانی ئایینیی کوردستان پەیامی خۆیان ئاڕاستەی کەسایەتییە ئایینییەکانی سووریا کرد و تێیدا داوایان لێدەکەن فەتوای حەڕامبوونی شەڕی کورد دەربکەن و چاوەڕوان بوون بە ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، گەلی کورد مافە سەرەتاییەکانی لە سووریا بەدیبهێندرێت، بەڵام پێچەوانی هیوا و پێشبینییەکانیان دەرچوو.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵێك لە زانایانی ئایینیی کوردستان:
پەیامێك لە زانا و مامۆستایانی ئاینیی کوردستان ئاراستەی کەسایەتیە ئاینیەکانی سوریا و وڵاتانی موسوڵمانان کرا
لە زانایانی کوردستانەوە بۆ زانایانی سووریا و وڵاتانی ئیسلامی نەتەوە کورد لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام یەکێك بوو لەو نەتەوانەی کە بە بێ شەڕ و بە ئاشتی باوەشی بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردەووە، لە مێژوودا کورد ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمان و مێژووێکی پڕ سەروەری هەیە، دەبێ ئەوە لەبیر نەکەن کە کورد نەوەی پێشەوا صلاح الدین ئەیوبی ڕزگارکەری قودس و پارێزەری موسوڵمانە.
بەڵام بە داخەوە لە پاش ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ کە سنوورێکی دەستکرد بە دڵ و بڕیاری وڵاتانی ناموسوڵمان دروست کرا، گەلی کورد لەو مافی دەوڵەت بوون هاوشێوەی نەتەوەکانی تری ناوچەکە بێ بەش کرا، سەرەڕای ئەو بێ بەش بوونە لە مافێکی ڕەوا و شەرعی خۆمان بەڵام ئامادەی برایەتی و پێکەوەژیان بووین لەگەڵ ئەو نەتەوانە کە سنووری دەستکرد و وڵاتیان بۆ دروست کرا بە بڕیاری وڵاتانی ناموسوڵمان، بەڵام بەداخەوە ماوەی زیاتر لە سەد ساڵە کورد لەلایەن ئەم وڵاتانە کە بە ناچاری بەسەری دابەشکراوە جینۆساید دەکرێت و هەوڵی سڕینەوە و لە ناوبردنی زمان و کولتوور و ناسنامەمان دەدرێت.
ئەوەی جێگای نیگەرانییە بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکاری بەسەر خاك و وڵات و خەڵکمان دەهێندرێت لەگەڵ دڵخۆشیمان بە ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە دەیان ساڵ بوو خەریکی چەوساندنەوەی کورد بوو لە سەرەتایترین مافی هاووڵاتی بوون کوردی بێ بەش کردبوو، چاوەڕێ بووین دەسەڵاتی نوێی سوریا کە بەرگێکی ئیسلامی پۆشی بوو دەست لە ناو دەست لەگەڵ نەوەکانی صلاح الدینی ئەیوبی وڵاتێکی نوێ بونیاد بنێن مافە ڕەواکانی گەلی کورد بەدی بهێندرێت، کە سەرەتای ترین مافە کە پاراستنی زمان و کولتوور و ناسنامەیە، بەڵام ئەوی دەبینین پێچەوانەیە ئێستا لەم کاتە هێرش دەکرێتە سەر خەڵك و ماڵی کوردان بەتایبەت لە دوو گەڕەکی کوردان لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود.
ئەو پەیامەی ئێمە بەرگری نیە لە هیچ هێزێکی کوردی بەڵام بۆ نەتەوەکانی تر ناوچەکە هەبێت دەوڵەتیان هەبێت بەڵام بۆ گەلی کورد خۆبەڕێوبەرێکی ناوچەی دیاری کراو ناشەرعی بێت، هیوادارین لە ئێوەی زانایان کە هەمیشە گومانی باش و ڕاستبێژیتان پێ دەبەین فتوای حەڕام بوونی شەڕی کورد دەربکەن کە ڕاگرێکی بەهێز و یەکڕیزی موسوڵمانن بووینە لە مێژوو و تاکو ئەمڕۆ شانازی بە موسوڵمانیەتی و برایەتی دەکەین.
لەماوەی چەند دەیی ڕابردوو سەرەڕایی ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی لەسەر نەتەوەکەمان بوو بەڵام هەمیشە لە کاتی لێقەومان و دروستبوونی کێشە لە ناوچەکە هەمیشە دەرگا و دڵمان کراووە بووە بۆ گەلانی ناوچەکە ئێستاش نزیکە دوو ملیۆن هاوڵاتی سونی عێڕاق و عەرەبی سوری لە هەرێمی کوردستان بەڕێزەوە ژیان و کاری خۆیان دەکەن و هەمیشە بڕوامان بە ئاشتی و یەکڕیزی و برایەتی هەبووە، بەهیوای ئاوڕێکی جدی لە مێژوو بدەنەوە کە ئەو دەسەڵات و ڕێژێمانەی کە زوڵم و ستەمیان لەگەلی کورد کردووە سەر ئەنجامیان چۆن بووە.
کۆمەڵێك لە زانایانی ئاینی کوردستان