ڕاگەیەندراوی بەپەلەی وەزارەتی کارەبا
هۆکاری کوژانەوەی کارەبا لە هەولێر و سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
کارەبای نیشتیمانی لە چەندین گەڕەک و ناوچەی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کوژایەوە و پایتەخت میدیا زانیاری لەسەر هۆکاری کوژانەوەی ئاشکرا دەکات.
دوای کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی،وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە زیان بەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی کەوتووە و هەر ئەمە بووەتە هۆکاری کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی.
بە دیاریکراوی ئەمشەو کاتژمێر 08:00 گرفتی پچڕانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و دیار نییە کەی کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا لەسەر ئەم کێشەیە جەخت دەکاتەوە و ئاشکرای کرد، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا، سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.