پایتەخت

ڕاگەیاندراوێک لە پایتەخت میدیاوە لەبارەی رێگری قوباد تاڵەبانی لە تیمی پایتەخت میدیا

ڕاگەیاندراوێک لە پایتەخت میدیاوە لەبارەی رێگری قوباد تاڵەبانی لە تیمی پایتەخت میدیا
کورتە

قوباد تاڵەبانی بۆ تەنها رێگری لە پایتەخت میدیا کرد؟

پێچەوانەی ئازادی کاری رۆژنامەوانی، ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی پایتەخت میدیا کراوە رووماڵی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی بکات.

پایتەخت میدیا، لەسەر ئەم رێگرییەی قوباد تاڵەبانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بو تووندی ئیدانەی دەکات.


دەقی ڕاگەیاندراوێکی پایتەخت میدیا: 

ڕاگەیاندراوێک لە پایتەخت میدیاوە لەبارەی رێگری قوباد تاڵەبانی لە تیمی پایتەخت میدیا



ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی پایتەخت میدیا کرا بچێتە ژوورەوە و رووماڵی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بکات.

ئەوەی جێگای سەرنج و نیگەرانییە، لە نێو تەواوی میدیاکانی هەرێمی کوردستان، تەنها رێگری لە تیمی پایتەخت میدیا کرا بچێتە ژوورەوە و پێیان گوتراوە، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، ئێوە رێگاتان پێ نادرێت بچنە ژوورەوە و بۆتان نییە لە نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش رووماڵی کۆبوونەوەکە بکەن.

پایتەخت میدیا بە تووندی ئیدانەی ئەم رێگریەی قوباد تاڵەبانی و نووسینگەی ڕاگەیاندنی ناوبراو دەکات و داوا لە تەواوی رێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، لەسەر ئەم رێگرییە هەڵوێستیان هەبێت و بێنە دەنگ، چونکە ئەمە رێگری و بەرتەسککردنەوەی ئازادی کاری ڕاگەیاندنە لە لایەن خودی قوباد تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی.

پایتەخت میدیا لێرەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەم رێگرییەی قوباد تاڵەبانی ئێمە ناوەستێنێت و لە کوێ گەندەڵی و کاری ناڕاست هەبێت، بڵاوی دەکەینەوە، بۆیە نە ئەم رێگرییە و نە ئەو فشارانەی دیکەی کە دەکرێت، هیچ کاریگەری لەسەر پایتەخت میدیا نابێت و ئێمە ناوەستین.

پایتەخت میدیا
2026/1/8

08 کانونی دووەم 2026 12:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026