پایتەخت

قوباد تاڵەبانی رێگری لە پایتەخت میدیا دەکات!

قوباد تاڵەبانی رێگری لە پایتەخت میدیا دەکات!
کورتە

قوباد تاڵەبانی بۆ لە پایتەخت دەترسێت؟!

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، رێگری لە پایتەخت میدیا دەکرێت بچێتە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ رووماڵی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان.

سەرەڕای ئەوەی چەندین میدیا لە ژوورەوە رووماڵی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن، کەچی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، رێگری لە پایتەخت میدیا کرا بچێتە ژوورەوە و رووماڵی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بکات.

تیمی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی بە تیمی رۆژنامەوانی پایتەخت میدیایان گوتووە: “ئێوە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، رێگاتان پێ نادرێت بێنە ژوورەوە و رووماڵی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بکەن، بۆشتان نییە رووماڵی هیچ چاڵاکییەک بکەن کە قوباد تاڵەبانی بەشداری تێدا دەکات”.

 پایتەخت میدیا بە تووندی ئیدانەی ئەم رێگریەی قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات و داوا لە تەواوی رێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، لەسەر ئەم رێگریەی قوباد تاڵەبانی و نووسینگەی ڕاگەیاندنەکەی لە دژی پایتەخت میدیا بێنە دەنگ و ئیدانەی بکەن، چونکە ئەمە رێگرییەکی ڕوون و بەرتەسککردنەوەی ئازادی کاری ڕاگەیاندنە.

08 کانونی دووەم 2026 11:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026