پایتەخت

وەزیری پێشمەرگە لەسەر بابەتێکی پایتەخت میدیا دێتە دەنگ

وەزیری پێشمەرگە لەسەر بابەتێکی پایتەخت میدیا دێتە دەنگ
کورتە

دوای بەدواداچوونی پایتەخت میدیا بۆ بەدەم وەچوونی پێشمەرگەیەکی مانگرتوو، وەزیری پێشمەرگە هاتە دەنگ

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پایتەخت میدیا بەدەم داواکاری پێشمەرگەیەکی برینداری دەستی داعش هاتوو پەیامەکەی گەیاندە ڕای گشتی، وەزیری پێشمەرگە لەسەر بابەتەکەی پایتەخت هاتە دەنگ.

درەنگانی شەوی ڕابردوو پایتەخت میدیا خۆی گەیاندە پێشمەرگەیەکی برینداری دەستی داعش بەناوی "عەتا محەممەد"، کە لە سەیدسادقەوە هاتبوو بۆ شاری هەولێر و لەسەر شەقامێک مانی گرتبوو، لە ڕێگەی پایتەختەوە داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی دەکرد و گووتی: "هەتا ڕەق نەبمەوە لێرە ناڕۆم".

دوای چەند کاتژمێر لە بڵاویکردنەوەی لێدوانی پێشمەرگە مانگرتووەکە لەلایەن پایتەختەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پەیوەندی بەو پێشمەرگەیە کردوو بەڵێنی پێدا سەرجەم ماف و شایستەکانی بۆ دابین بکات.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر پێشمەرگە مانگرتووەکەی سەیدسادق:

راگەیێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەیامی ن.ض عەتا ئەحمەد، پێشمەرگە لە لیوای پێنجی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە میدیاکاندا، ڕاستەوخۆ بەڕێز وەزیری پێشمەرگە پەیوەندی بەو پێشمەرگەیەوە کرد، و بەڵێنی پێیدا بە زووترین کات ئەو گرفتانەی دووچاری مامەڵەکەی بوونەتەوە چارەسەر بکرێت، وەکو هەر پێشمەرگەیەکی قارەمانی ئەم کوردستانە سەرجەم ماف و شایستەکانی بۆ دابین بکرێت. 

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە 
٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦

 

08 کانونی دووەم 2026 10:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026