زیرەکی دەستکرد نەخۆشانی شێرپەنجە ڕزگار دەکات
پزیشکان پەنا بۆ زیرەکی دەستکرد دەبەن
بۆ چارەسەری خێرا و بەکارهێنانی شێوازێکی نوێی چارەسەر کردنی نەخۆشی شێرپەنجە و ڕزگار کردنی نەخۆشەکان، پزیشکان پەنا بۆ زیرەکی دەستکرد دەبەن.
لە نوێترین هەوڵی پزیشکانی پسپۆڕ و پێشهات دا، پەرە بە ئامرازێکی زیرەکی دەستکرد دراوە کەوا یارمەتی پزیشکان دەدات تا بتوانن نەخۆشەکان دەستەبەندی بکەن و جیایان بکەنەوە تا بزانن کام لەو نەخۆشانەی هەڵگری نەخۆشی شێرپەنجەن پێویستییان بە چارەسەری کیمیایی هەیە و کامیان پێویستییان پێ نییە، چونکە هەموو نەخۆشانی شێرپەنجە پێویست ناکات چارەسەری کیمیاویان بۆ بکرێت و تەنها دەکرێت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک ژیانییان ڕزگار بکرێت.
ئەم زیرەکی دەستکردە کە تا ئێستا بە فەرمی ناوەکەی بڵاونەکراوەتەوە، لە لایەن کۆمپانیای نەرویجی بە ناوی domore dignodtic خراوەتەروو، هەڵدەستێت بە شیکردنیەوەی خانە شێرپەنجەییەکان و پاککردنەوەیان لێی وەک جانەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، هەروەها ئەم ئامرازە لە قۆناغی یەکەم توانی سەرکەوتنی تەواو بەدەست بهێنێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشیک لە شێرپەنجەی مەمک، هێشتا پزیشکانی پسپۆڕ خەریکی تاقیکردنەوەی ئەم ئامرازەن و بە وردی چاودێری کارەکانی دەکەن لە پێناوی پەرەپێدانی و زیاتر سوود لێ وەرگرتنی، پێشبینی دەکرێت دوای دڵنیابوونەوەی پزیشکان لەم زیرەکی دەستکردە لە ئاییندەیەکی نزیک بە فەرمی ڕانگەیەندرێت و لە جیهانی پزیشکی سوودی لێ وەربگیرێت.
لە کاتێکدا چارەسەری کیمیایی کاریگەرە بۆ بەشێک لە نەخۆشانی شێرپەنجە، بەڵام کاریگەری لاوەکی جەستەیی و دەروونی توندی هەیە، لەوانە سکچوون و لاوازبوونی بەرگری لەش.