ئیسرائیل نووسینگەی پەیوەندی لە دیمەشق دەکاتەوە
بە هاوبەشی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا توونتر دەبێتەوە
سووریا ئامادەیە بۆ دروستکردنی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هاوبەش لەگەڵ واشنتن، جگە لە کردنەوەی نوسینگەیەکی پەیوەندی ئیسرائیل لە دیمەشق.
ئەمڕۆ چوارشەممە کەناڵی i24NEWSـیی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی سووری نزیک لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریاوە بڵاویكردەوە، سووریا پێشوازی لە پێشنیازێكی ئەمریکا دەکات بۆ تووندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان سووریا و ئەمریکا و پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی - ئەمنی هاوبەش بۆ سەقامگیربوونی باشووری سووریا و نەهێشتنی میلیشاکان.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، سووریا لاری نییە ئیسرائیل نووسینگەیەکی پەیوەندی لە دیمەشق بکاتەوە، بەو مەرجەی هیچ پێگەیەکی دیپلۆماسی نەبێت، هەروەها ئیسرائیل داوای لە واشنتن کردووە بڕیار لەسەر ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوابخات، تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنە ئەمنییە تایبەتەکەی خۆی لەگەڵ دیمەشق واژۆ دەکات.
هەنگاوێکی لەم شێوەیە هەنگاوێکی بێ وێنە دەبێت لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سووریا، بەتایبەتی دوای دەیان ساڵ دوژمنایەتی نێوان ئەم دوو وڵاتە.