لە ساڵی 2025ـدا 835 حاڵەتی گیانلەدەستدان ڕوویداوە
بەپێی ئاماری پزیشكی دادی سلێمانی، ساڵی رابردوو 835 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون و یه‌ك له‌سه‌ر چواری حاڵه‌ته‌كانیش به‌هۆی رووداوەکانی هاتوچۆوه بووە
ئاماری گیان لەدەستدان بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی بڵاوکراوە و ژمارەیەکی ترسناک دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سی شەممە به‌ختیار ره‌شید، پزیشكی دادوه‌ری به رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی راگه‌یاندووه، لە ساڵی 2025ـدا 835 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 226 حاڵەتیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە، کە دەکاتە رێژەی یەک لەسەر چواری کۆی گشتیی گیان لەدەستدانەکان.
پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی سەبارەت بە وردەکاری ڕووداوەکان ئەوەی خستەڕوو، کە له‌حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به رووداوی هاتوچۆ 183 له ره‌گه‌زی نێر و 43 ره‌گه‌زی مێ بوون، هاوكات 34 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ماتۆڕسكیل و 31 حاڵه‌ت پیاده‌ڕه‌و و 161 حاڵه‌تیش به‌هۆی روداوی ئۆتۆمبێله‌وه بووە.