بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆشداری دەدرێت

پێویستە هاووڵاتییان لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکو 4ـی دوای نیوەڕۆ خۆیان لە تیشکی خۆر بپارێزن
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش، پێویستە هاووڵاتییان لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکو 4ـی دوای نیوەڕۆ خۆیان لە تیشکی خۆر بپارێزن، ئەمەش بەهۆی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەی سەرو، کە کاریگەری خراپی هەیە بۆ چاو و پێست، وە دەبێتە هۆی تووشبوون بۆ نەخۆشی شێرپەنجە.
سەبارەت بە ئەوانەی لە دەرەوە و لە ژێر هەتاو کار دەکەن، پێویستە چاویلکەی تایبەتی کڵاو و چەتر، یان دەرمانی دژە ڕۆژ بەکار بهێنن، وە ئاو زوو زوو بخۆنەوە، چونکە زۆر خۆدانە بەر خۆر ئەگەری تووشبووون بە جەڵدەی گەرما زیاد دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان :49 پلەی سیلیزی