پایتەخت

سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی ئومێد عەلی دەرچوو

سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی ئومێد عەلی دەرچوو
کورتە

دادگەی سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو پیاوە دەرکرد، کە پار ساڵ شۆفێرێکی تاکسی کوشت

تاوانباری ئەو شۆفێری تاکسیەی پار لە سلێمانی کوژرا، دەرکەوت بەهۆی دۆڕناندی پارە لە قومار ئەم تاوانەی ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، دادگەی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرکرد، کە پار ساڵ هاووڵاتی "ئومێد عەلی موستەفا"ـی کوشت و تەرمەکەی لەنێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا جێهێشت.

تاوانبارەکە لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و پاڵنەری تاوانەکەشی خستووەتەڕوو، کە بەهۆی دۆڕاندنی بڕێکی زۆر پارە لە قوماردا و بۆ دانەوەی قەرزەکانی، ویستوویەتی ئۆتۆمبێلە تەکسییەکەی ئومێد عەلی بدزێت و بیفرۆشێت.


ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، پار ساڵ کەسێكی 22 ساڵان بە چەکی جۆری دەمانچە بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی (گڵەزەردە) هاووڵاتییەکی شۆفێری تاکسی دەکوژێت و دواتر تەرمەکە دەکاتە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر ڕێگەی (سلێمانی - عەربەت) ئۆتۆمبێلەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.

06 کانونی دووەم 2026 12:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026