کەشناسی كوردستان: ئەم زستانە شاز و مێژووییە
كه‌شناسێك پێشبینی ده‌كات، ژماره‌یه‌ك شه‌پۆلی دیكه‌ی به‌فر و باران له چه‌ند مانگی داهاتوو ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه
كه‌شناسێك پێشبینی ده‌كات، ژماره‌یه‌ك شه‌پۆلی دیكه‌ی به‌فر و باران له چه‌ند مانگی داهاتوو ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و ئه‌م زستانه ڕێژه‌ی دابارین یه‌كجار به‌رزده‌بێته‌وه و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانییش كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه و پێشبینی به‌رده‌وام بوونی سه‌رما و سۆڵه و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای ساڵانێکی یەکجار زۆر بۆ جارێکی دیكه سه‌ره‌رای بوونی دیاردەی لانینا له ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستی زەریای هێمن، کە ئەم دیاردەیە زۆرینەی هەرە زۆری ساڵانی ڕابردوو بۆته هۆی خراپ بوونی دابارین و بەتایبەت کەمبوونەوەی ڕێژەی باران لە ناوچەکانمان، بەڵام ئەمساڵ وەرزی دابارینی 2025-2026 تا ئێستا ساڵەکەی تەڕە و باشە دۆخی دابارین لەناوچەکانمان لە بەشێکی زۆری ناوچەکان باران و بەفر بۆ ئەمکاتانە زیاتر لەنۆڕماڵ باریوە.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی باس له‌وه‌ش ده‌كات، لەداهاتوودا پێشبینی دابارینی زۆر باشی تریش دەکەین، بەپێی ئه‌زموونمان تا مانگی چوار چەندین شەپۆلی دیكه‌ی بەهێزو زۆر باشی دابارینی تێدان، لەگەڵ بوونی سەرمای زۆر بەهێز و جیاواز لەناو چلەکەیدا و پێشبینیەمان وایە بەفر و بارینیش تەواوی ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوه، به‌مه‌ش لایەن كەم لە ناوچەی جیا جیای زۆر دابارین کۆی گشتی دەچێتە سەروی نۆڕماڵ و زۆر باش دەبێت، ئەمەش بۆ ساڵی لانینا حاڵەتێکی شازە یان دەتوانین بڵێین: مێژووییە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شناسی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ کەشی ئاسمان بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە 2- 4 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ و سبه‌ش سێشه‌ممه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ش سارد و سەقامگیر ده‌بێت و سه‌رماكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، بەگشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و ساماڵ دەبێت.