پایتەخت

سبەی ناتوانن پارەکانتان لە بانک وەربگرنەوە

سبەی ناتوانن پارەکانتان لە بانک وەربگرنەوە
کورتە

سبەی بانکی گەرمیان دادەخرێت و هیچ مامەڵەیەکی تیاییدا ئەنجام نادرێت

بانکی گەرمیان هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە داخستنی بانکەکەیان ئاگادار دەکاتەوە، کە سەردانی بانک نەکرێت و هیچ جۆرە مامەڵەیەکی وەرگرتن و پێدانی پارە ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ شەممە بانکی گەرمیان ئاگاداری گشت دام و دەزگاکانی سنووری قەزای کەلار و ئیدارەی گەرمیان و هاوڵاتیان، فەرمانبەران، کۆمپانیاکان و بەڵێندەران دەکاتەوە، بەهۆی کارەکانی کۆتایی ساڵ و پڕۆسەی (بەستنی حساباتی ساڵانە و جەردی ساڵانە)، سبەی یەک شەممە سەردانی بانک نەکەن.

بەگوێرەی ئاگادارییەکەی بانکی گەرمیان، سبەی هیچ جۆرە مامەڵەیەکی وەرگرتن و پێدانی پارە ئەنجام نادرێت و تەنیا کارە ناوخۆییەکانی بانک و ڕێکخستنەوەی سجلەکان ئەنجام دەدرێت.

03 کانونی دووەم 2026 22:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026