پشوو لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕادەگەیەندرێت؟
لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی ڕادەگەیەندرێت
پەروەردەی گشتیی ڕاپەڕین بۆ راگەیاندنی پشووی فەرمی دەسەڵات دەداتە دەست یەکە ئیداریەکان و دەڵێت: "دەستکراوە بن".
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین پەروەردەی ڕانیە و پشدەر ئاگادار دەکاتەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابییان بەڕاوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، سبەی یەک شەممە لە هەر ناوەند و شوێنێک گرفتی شەختە و بەستەڵەک و ئاستەنگی هاتووچۆ هەبوو دەتوانن دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ قائیمقایم و یەکە ئیداریەکانی ناوچەکەی خۆیان پشوو ڕابگەیەنن.
بەگوێرەی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین، یەکە ئیداریەکان دەستکراوەن لە ڕاگەیاندنی پشوو یاخود دەوام کردن لە ناوەندەکانی خوێندن.