زیاتر لە 9 هەزار منداڵ لە دایکبوون
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی سلێمانی لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 9 هەزار منداڵ بە هەردوو ڕەگەز لەدایکبوون
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی سلێمانی لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 9 هەزار منداڵ بە هەردوو ڕەگەز لەدایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ساڵی 2025ی لەدایکبوونی منداڵانی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا کۆی گشتی 9,848 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لە دایكبوون.
لەنێو ئەو منداڵانەی لەدایکبوون 5,096 منداڵیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 4,752 منداڵیشیان لە ڕەگەزی مێ بوون.
تەندروستی سلێمانی باس لەوەدەکات، 5,528 منداڵ بە شێوەی سروشتی هاتوونەتە دنیاوە، لە بەرانبەریشدا 4,320 حاڵەتی لەدایکبوون لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ئەنجامدراون.