مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە
پرسی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێ دەکرێت
بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، سبەی "پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" بە جیا کۆدەبنەوە و کاندیدەکانی خۆیان دیاریی دەکەن.
سبەی شەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام دەدات. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتیین لە؛ تاوتوێکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی، بە تایبەتی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار، هەروەها سبەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی، بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانیان.
کۆتا پەیامی سەرۆک بارزانی لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری عێراق ئەوە بوو کە: نابێت هیچ لایەنێک پۆستی سەرۆک کۆمار بە موڵکی تایبەتیی خۆی بزانێت.