پایتەخت

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا هۆشداری دەداتە شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و تەمەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ هەینی ئاگادارییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە "بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لە سلێمانی و دەوروبەری و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن"، هەروەها خەجت دەکاتەوە و داوا لەشۆفێران دەکات، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن.

 

ئەم هۆشدارییەی هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران لە کاتێکدایە، کەشوهەوای سلێمانی و ئاسمانی هەوری تەواو دەبێت و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت. 

 
02 کانونی دووەم 2026 18:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026