پایتەخت

دەوامی قوتابییانی زانکۆی سۆران بەهۆی سەرماوە بووە ئۆنڵاین

دەوامی قوتابییانی زانکۆی سۆران بەهۆی سەرماوە بووە ئۆنڵاین
کورتە

زانکۆی سۆران لە پێناو سەلامەتیی قوتابییان بڕیارێکی گرینگ دەدات

زانکۆی سۆران لە پێناو سەلامەتیی قوتابییان بڕیاریدا بۆ ماوەی یەک هەفتە خوێندنی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشە زانستییەکانی بکرێتە ئۆنلاین.

 

زانکۆی سۆران، لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەت ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی نالەباریی کەش و هەوا و لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی قوتابییان، ئەنجوومەنی زانکۆی سۆران بڕیاریدا، کە خوێندنی قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران، بۆ ئەم هەفتەیە بکرێتە ئۆنلاین، بۆ ئەم مەبەستەش بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکان، کات و خشتەی بەڕێوەچوونی وانەکان بەگوێرەی ئەم پێشهاتە تازەیە ئامادە دەکەن و بۆ قوتابییان ڕەوانە دەکرێت.

 

ئەم بڕیارەی زانکۆی سۆران لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، شەپۆلی بەفر باران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی دەبێت و مەترسی لەسەر سەلامتی گیانی هاووڵاتییان دروست دەکات.

02 کانونی دووەم 2026 16:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026