هاوردەکردنی مریشک قەدەغە کرا
پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ دەکرێت و مریشک هاوردە ناکرێت
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك به ئامانجی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و گه‌یشتن به ئاسایشی خۆراكه و ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه یه‌كێكه له باشترین رێگاكانی پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆ.
مه‌هدی جبوری، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری كارگێڕی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاندوه: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشكی ته‌واو و مریشكی سه‌ربڕدراو و مریشكی له‌قتونراویش به فه‌رمی له 15ی كانونی دوه‌می 2026 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، گووتیشی: ئه‌م بڕیاره یه‌كێكه له باشترین ئامرازه‌كانی پشتیوانی كه له ئێستادا بۆ پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر به‌رده‌سته، چونكه پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته گرنگه.
بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریش بە فەرمی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەچێە بواری جێبەجێ کردنەوە.