پایتەخت

بەفربارینی چڕ بەردەوام دەبێت

بەفربارینی چڕ بەردەوام دەبێت
کورتە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: باران دەبارێت و بەفربارینی چڕ بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەدات کە باران بارین بەردەوام دەبێت بەڵام نم نمە دەبێت و ڕێژەکەی مامناوەندە، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکان بە تایبەتی بەفربارینی چڕ بەردەوام دەبێت و تا ئێوارە بەردەوامی دەبێت، ئەگەری هەیە ئەم شەپۆلەی بەفربارین دوای ئێوارە کۆتایی بێت و نەمێنێت.



کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 02-01-2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت , هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین بەردەوامی دەبێت . لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( 4-6 ) کم دەبێت.
سبەى شەممە 03- 01- 2026
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت ,لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی
02 کانونی دووەم 2026 11:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026