پایتەخت

41 گەنج دوای خەتەنەکردن گیانیان لەدەستدا

41 گەنج دوای خەتەنەکردن گیانیان لەدەستدا
کورتە

لە ڕێوەرەسمێکی کولتووری لە ئەفریقا، دەیان گەنج و هەرزەکار دوای خەتەنەکردن گیانیان لەدەستدا

لە باشووری ئەفریقا لە ماوەی مانگەکانی 11 و 12ـی ئەمساڵ، زیاتر لە 41 پیاو دوای خەتەنەکردن گیانیان لەدەستدا.

ڤێلینکۆسینی هلابیسا، وەزیری کاروباری نەریتی باشووری ئەفریقا بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، 41 گەنج لە دوایین مەراسیمی "دەستپێکردندا" دوای خەتەنەکردن گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری کاروباری نەریتی باشووری ئەفریقا مردنەکانی گەڕاندەوە بۆ کەمتەرخەمی قوتابخانەکانی مەراسیمی "دەستپێکردن"، هەروەها دایک و باوکانیش کە پابەند نەبوون بە ستانداردەکانی سەلامەتی و ڕێنمایی پزیشکی.

ڕێورەسمی "دەستپێکردن" چییە؟ بەشێک لە دانیشووانی ئەفریقا هاوشێوەی هۆزەکانی مرۆڤی سەردمەی کۆن، کاتێک کچ یان کوڕ دەگاتە تەمەنی هەرزەکاری (باڵغبوون) وەک دابوونەریتێكی کولتووری و کۆمەڵایەتی دەیاننێرنە قوتابخانەی "دەستپێکردن"، کە تێیدا فێری بەهاکانی کۆمەڵگە و بەرپرسیارەتی دەکرێن، یەکێکی دیکەش لەو چالاکییەکانەی کە لەو مەراسیمانە ئەنجام دەدرێن بریتییە لە خەتەنە کردن، کە ساڵانە دەیان گەنج و هەرزەکار بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

بەگوێرەی یاسای ئەفریقای باشوور، تەنها منداڵانی سەروو 16 ساڵ دەتوانن بە ڕەزامەندی دایک و باوکیان بچنە قوتابخانەی دەستپێکردن، وە ئەو قوتابخانانە دەبێت لەلایەن حکومەتەوە ڕێکبخێرن، بەڵام چەندین  قوتابخانەی "دەستپێکردن"ـی نایاسایی بوونیان هەیە و ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆمار دەکرێت.

31 کانونی یەکەم 2025 12:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026