نرخی زێڕ دووبارە بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد گەیشتە ئاستێکی نوێی مێژوویی.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوەی و ئەمڕۆ دووبارە ریکۆردێکی مێژووی نوێێ شکاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە ئابوورییەکانی جیهان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار، لە ئێستادا ئۆنسەیەک زێڕ لە نزیک 4490 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی بەردەوامی کانزای زێڕ، دەگەڕێتەوە بۆ کێشە جیۆسیاسییەکان، ناکۆکییە بازرگانییەکان، کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکان و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ساڵی داهاتوودا.
هاوکات بەرزبوونەوەکانی ئەمڕۆی نرخی زێڕ، رێژەی قازانجەکەی ئەم ساڵی بەرزکردەوە بۆ 72٪.
نرخی جۆرەکانی زیڕ بەم شێوەیەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە یەک ملیۆن و 26 هەزار هەزار دینار.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری 22 بە 940 هەزار دینار.
- نرخی یەک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 898 هەزار دینار.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 18 بە 770 هەزار دینار.
لەلایەکی دیکەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، زیو گەیشتبووە 72.54 دۆلاریش کە بەرزترین ئاستی نرخەکەیەتی لە مێژوودا، چوار رۆژی لەسەریەکە زیو ئاستی پێوانەیی لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی تۆماردەکات.