پایتەخت

کەی پارەی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت؟

کەی پارەی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت؟
کورتە

پایتەخت زانیاری نوێ لەسەر وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی هەژماری داریی هەرێم خرایە سەر هەژماری داریی حکومەتی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بدرێت.

پێش چەند رۆژێک تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و لەگەڵ گەیشتنی پارەی داهاتی نانەوتی، رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێدەکەن.

وابڕیارە سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام بدرێت و ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە بریاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 نەدرێت، بە ئەگەری زۆر لە کۆبوونەوەکە یان دوای کۆبوونەوەکە ڕاستەوخۆ ئەو پرسە لە لایەن وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی و تەیف سامی، وەزیری دارایی دەکرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی پایتەخت میدیا، ناردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی 10 هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە و ئەگەر ئەمڕۆ و سبەی پارەکە نەنێردرێت بەهۆی رۆتینی کارەکانەوە، بە دڵنیاییەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە دەنێردرێت.

لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی ئامادەکاری تەواوی خۆی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچە، راستەوخۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات و بۆ ئەم مەبەستە، چاوەڕوان دەکرێت تیمەکانی هەژماری من لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو، تەواوی بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من ئاگادار بکاتەوە لە گەیشتنی پارەکە، بۆ ئەوەی ئامێرەکانی پارە راکێشان پڕ بکەنەوە لە پارە.

22 کانونی یەکەم 2025 11:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026