پایتەخت

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی د. حەمدی شنگالی بەشداری رۆژی شەهیدانی عێراق کرد

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی د. حەمدی شنگالی بەشداری رۆژی شەهیدانی عێراق کرد
کورتە

د. حەمدی شنگالی هاوخەمی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاندە عەمار حەکیم

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین سەرکردەی سیاسیی و نێردەی وڵاتانی بیانی، لە بەغدا رۆژی شەهیدکردنی سەید محەممەد باقر ئەلحەکیم و شەهیدانی عێراق بەڕێوەچوو و نوێنەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یادەکە ئامادە بوو.

ساڵانە و لەم رۆژەدا، یادی شەهیدکردنی محەممەد باقر و شەهیدانی دیکەی عێراق دەکرێتەوە و بۆ ئەم ساڵ، د. حەمدی شنگالی، جێگری بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری یادەکەی کرد.

د. حەمدی شنگالی، بە ناوی سەرۆکوەیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی و رێز و هاوخەمی کورد و هەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی، کە دەکاتە کوڕی سەید محەممەد باقر ئەلحەکیم.

ئایەتوڵڵا سەید محەممەد باقر ئەلحەکیم، سەرۆکی ئەو کاتی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، لە دوای نوێژی هەینی لە ڕێککەوتی ٢٩ی ئابی ٢٠٠٣ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری نەجەف، لەگەڵ ٥٨ نوێژی خوێنی دیکە گیانیان لەدەستدا و دواتر رێکخراوی ئەلقاعیدە بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ گرت.

20 کانونی یەکەم 2025 14:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026