Banner
پایتەخت

ئەم خوێدنکارە لە ئێران بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە درا

ئەم خوێدنکارە لە ئێران بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە درا
کورتە

خوێندکارێکی تەمەن 27 ساڵ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدرا

عەقیل کەشاوەرز بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە درا

ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی عەقیل کەشاوەرز، خوێندکاری تەلارسازی تەمەن 27 ساڵ، بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی دەسەڵاتی دادوەریی ڕژێمی ئێران، عەقیل کەشاوەرز وێنە و ڤیدیۆی لە بارەگا سەربازی و ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران گرتووە و بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی ناردووە، بەتایبەت وێنەی بینای بارەگای فیرقەی پیادەی شاری ورمێی گرتووە و بەوهۆیەوە ئاشكرا بووە، دواتر لەلایەن تیمێکی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە.

ڕۆژی ڕابردوو بنەماڵەی عەقیل کەشاوەرز سەردانی زیندانی ورمێیان کردبوو و بۆ کۆتا جار چاویان بە کوڕەکەیان کەوتبوو، دوای چەند کاتژمێرێک، عەقیل کەشاوەرز بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.

لەدوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیلەوە، شەپۆلێکی بەرفراوان لە دەستگیرکردنی هاووڵاتییان لە ئێران دەستیپێکردووە، هاوکات چەندین کەسیش بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دراون.

20 کانونی یەکەم 2025 11:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026