بەهۆی هەڵمژینی غازی سۆپا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دوو گەنجی بەنەتەوە عەرەب لە ناوچەی گەشتیاری مێرگەپانی سنووری سلێمانی شەوی رابردوو سۆپای غازیان پێکردووە و دواتر بە دووکەڵەکەی خنکاون
لە ناوچەی گەشتیاریی سنووری پارێزگای سلێمانی، دوو هاووڵاتیی عەرەب بەهۆی " سۆپای غاز"ـەوە گیانیان لەدەستدا.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی گەشتیاریی مێرگەپان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دوو هاووڵاتی کە تازە باخێکیان کڕیبوو و بڕیاریان دابوو بۆ یەکەمجار و لەم شەوەدا لەناو باخە نوێیەکەیاندا بمێننەوە، بەڵام دواتر لە کاتی خەودا بەهۆی هەڵمژینی غازی سۆپا خنکاون.
قوربانییەکان هەردووکیان پیاون و بە نەتەوە عەرەبن، یەکێکیان تەمەنی 24 ساڵە، ئەوی دیکەیان تەمەنی 35 ساڵە.
لە ئێستادا تەرمی دوو گەنجەکە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون.