پۆلیسی گەرمیان: شەڕی 2 بنەماڵەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە
هۆکاری شەڕی نێوان دوو بنەماڵەکەی گەرمیان ئاشکراکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان 2 بنەماڵە ڕوویدا و بەم هۆیەوە دەیان بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات، لەسەر ڕێگەی گوندی خاڵە بەگ سەربە قەزای ڕزگاری لەسەر زەوی وزار شەڕ لەنێوان 2 بنەماڵەدا ڕوویدا کە خزمی یەکترن، بەم هۆیەوە 4 کەس لەیەک بنەماڵە گیانیان لەدەستدا کە 3 دانەیان برای یەکترن و دانەیەکیان ئامۆزایانە و برایەکی 3 کوژراوەکە بریندارە.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەدەدات، لە لایەنی بەرامبەریش 6 کەس برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون، لەئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، سەرجەم هێزەکان لەئامادە باشیدان بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ فەرمانی دەستگیرکردن.