3 برا و ئامۆزایەک لە شەڕی بنەماڵەییدا کوژران
کورتە
بەهۆی شەڕی بنەماڵەوە 3 برا کوژران
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا 11 کەس بوونە قوربانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، لە گوندی خاڵەبەو سەر بە قەزای رزگاری بەهۆی کێشەیەکی زەوی و زارەوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا، بەم هۆیەوە 3 برای نێو یەک خێزان و ئامۆزایەکیان کوژران و 7 کەسی دیکە برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، كەیسەی ئەم دوو بنەماڵەیە لە دادگە بووە، بەڵام ئەمڕۆ پێش ئەوەی كەیسەكە یەكلابێتەوە بووەتە شەڕیان و دەیان قوربانی لێکەوتەوە.