پایتەخت

زیاتر لە 9 هەزار ئافرەت بێ هاوسەرن

زیاتر لە 9 هەزار ئافرەت بێ هاوسەرن
کورتە

لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە کە زیاتر لە 9 هەزار ئافرەت بێ هاوسەرن

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات، کە زیاتر لە 911 هەزار ئافرەتی بێ هاوسەر هەن و سەرپەرشتی خێزان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی ڕایگەیاند، زیاتر لە پێنج ملیۆن خێزان پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، بەڵام هەرێمی کوردستان بێ بەشە لەم پارەیە، چونکە وەزارەتی دارایی تەنیا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێ، جەخت لەوەدەکاتەوە، زیاتر لە 911 هەزار ئافرەتی بێ هاوسەر هەن و سەرپەرشتی خێزان دەکەن.  

بەگووتەی کوێستان محەممەد، داوایان لە ئەنجوومەنی ئابووری عێراق کردووە، ڕەزامەندی لەسەر لیستی نوێی ناوی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان و زیادکردنی هاوکاری مانگانەیان.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەدەکات، داوایان کردووە ئەو پارەی لە عێراق بە خانەوادە هەژارەکان دەدرێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

19 کانونی یەکەم 2025 15:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026