پایتەخت

بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەردەقارەمان بوو بە ناحییە

بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەردەقارەمان بوو بە ناحییە
کورتە

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم''بەردەقارەمان'' سەر بە قەزای بازیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوو بە ناحییە

بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی شاردەێی بەردەقارەمان سەر بە قەزای بازیان بوو بە ناحییە.

وەزارەتی ناوخۆ  لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بە پێی ماددەی 26 لە یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بەردەقارەمان سەر بە قەزای بازیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرا بە ناحییە.

بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕێککەوتی 17ـی12ـی 2025، فەرمانەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

17 کانونی یەکەم 2025 16:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026