پایتەخت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ: لە ئاهەنگی خۆشیدا چەک بەکار مەهێنن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ: لە ئاهەنگی خۆشیدا چەک بەکار مەهێنن
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ هۆشداری بۆ پاراستینی گیانی هاندەران دەدات

یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن فیفاوە بەدەستهێنا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ هۆشداری بە پاراستینی گیانی هاندەران دەدات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەنداوێکدا ئاشکرای دەکات، داواکارن لە هاووڵاتییان و هاندەرانی یانەی زاخۆ لە کاتی ئاهەنگ گێڕان بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی باشترین هاندەر گرژی دروست مەکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ جەخت لەوەدەکاتەوە، بۆ سەلامەتی هاووڵاتییان چەک بەکار مەهێنن و پابەندی یاسا بن بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنانی چەک قەدەغەیە.

16 کانونی یەکەم 2025 17:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026