ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە
هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆدەبنەوە
لە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی و یەکێتی بۆ یەکەم جار لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا لە مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە پیرمام کۆدەبنەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و یەکخستنی هەڵوێستی کورد لە بەغدا.
شاندی پارتی پێکهاتووە لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی، کە سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات، لەگەڵ پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حزبە، لە بەرامبەردا شاندەکەی یەکێتی بریتییە لە قوباد تاڵەبانی، رێواز فایەق و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
هاوکات ئەمە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.