پایتەخت

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی: کارمەندی گرێبەستمان دەوێت بۆ هەڵپەڕکێ

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی: کارمەندی گرێبەستمان دەوێت بۆ هەڵپەڕکێ
کورتە

هەلی کار بە شێوەی گرێبەستی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی هەڵپەڕکێ دەکەن ڕاگەیاندرا

هەلی کار بە شێوەی گرێبەست تایبەت بەو کەسانەی ئارەزووی هەڵپەڕکێ دەکەن، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕاگەیەندرا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشى کەلەپوور و تیپى هونەرى میللى سلێمانى، بەشێوەی گرێبەست پێویستی بە ئەندامی هەڵپەرکێی تیپی هونەری میللی هەیە، لە هەردوو ڕەگەز، دواوادەی ناونووسین ڕۆژی 25ـی 1ـی 2026.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی مەرجەکانى وەرگرتن دەخاتەڕوو، کە ئەندام پێویستە لە قوتابی نەبێت، تەمەنی لە نێوان (18 بۆ25) ساڵ بێت و پەیوەست نەبێت بە هیچ کارێکی دیکەوە.

15 کانونی یەکەم 2025 20:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026