پایتەخت

وادەی کۆتایی هاتنی تەم و مژ ڕاگەیەندرا

وادەی کۆتایی هاتنی تەم و مژ ڕاگەیەندرا
کورتە

وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی تەم ومژە ئاشکرا دەکرێت

ماوەی 2 ڕۆژە شەپۆلێکی تەم و مژاوی ڕوویکردووەتەوە شاری هەولێر، وادەی کۆتایی هاتنی ئەم تەم و مژە شەپۆلە ئاشکرا دەکرێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەبارەت بەو تەم و مژەی سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تا سبەی کاتژمێر 10ـی بەیانی بەردەوامی دەبێت، ئەمشەو کاریگەریەکەی زیاد دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی باس لەوەدەکات، بەگشتی مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ 1کم لە هەندێک شوێن کەمتردەبێتەوە بۆ کەمتر لە 100م، مەودای بینینی ئێستایی سەنتەری پاریزگای هەولێر 100م، سەنتەری پارێزگای دهۆک 7 کم، ناحیەی شەمامک 100م.

15 کانونی یەکەم 2025 19:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026