ئەو تەرمەی دۆزرایەوە گومان دەکرێت ئاڤێستا بێت
تەرمی ئافرەتێک هاوشێوەی جل و بەرگی ساتەوەختی خنکانی مامۆستا ئاڤێستا لە لێواری زێی گەورە دۆزراوەتەوە
تەرمی ئافرەتێک هاوشێوەی جل و بەرگی ساتەوەختی خنکانی مامۆستا ئاڤێستا لە لێواری زێی گەورە دۆزراوەتەوە، کە گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی ستریای کە دەکەوێتە سنووری ئاکرێ تەرمی ئافرەتێک دۆزراوەتەوە کە بۆدییەکی سوور، پانتۆڵ و کالەیەکی ڕەشی لەبەرە هاوشێوەی هەمان جلوبەرگی مامۆستا ئاڤێستا.
ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تیمەکانیان دەرچوون بۆ شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە و لە ئێستادا تەرمەکە دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.
ڕەوەند هاودیانی ئاماژە بەوەدەدات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو جلوبەرگەی لە تەرمەکە بەدی کراوە گوومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت بەڵام پێویستی بە پشکنین هەیە.
لە ڕۆژی 5ـی 4ـی 2025، م.ئاڤێستا یوسف بەرزنجی دەکەوێتە نێو ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان و بێسەروشوێن دەبێت.