ئاری ئەحمەد: دابەشکردنی ئاو بەسەر ماڵاندا ئاسایی بووەتەوە
گرفتی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە کە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە دروست ببوو چارەسەر کرا
گرفتی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە دروستببوو، لە ئێستادا دڵنیایی لە چارەسەرکردنی کێشەکە دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەکاتی بارانبارینەکەدا بەهۆی لێڵبوونی ئاوەکە تەنیا هەندێک وێستگە هەبووە چەند کاتژمێرێک وەستاوبوون ئەوانیش بەزووترین کات دەستیان بە کارکردن کردەوە.
بەگووتەی ئاری ئەحمەد، لە ئێستادا وێستگەکان دەستیان بە دابەشکردنی ئاو کردووەتەوە و هیچ کێشەیەک نەماوەتەوە، تەنانەت لە وەرزی زستاندا خواستی بەکارهێنانی ئاو کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، بۆ هەرشەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدرێت گرفتی دابەشکردنی ئاو دروست نابێت.