پایتەخت

وەزیرى خوێندنى باڵا: لە کرێی خوێندنی قوتابییانی سنووری چەمچەماڵ خۆش دەبین

وەزیرى خوێندنى باڵا: لە کرێی خوێندنی قوتابییانی سنووری چەمچەماڵ خۆش دەبین
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێناو هاوخەمی خەڵکی چەمچەماڵ بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی کرێی خوێندنی قوتابییان

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێناو هاوخەمی خەڵکی چەمچەماڵ بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی کرێی خوێندنی قوتابییان لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ شەممە د. ئارام محەممەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی قوتابیان لەم کارەساتە سروشتیەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی قوتابی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.

 

بەگووتەی د. ئارام محەممەد، بڕیارەکە بۆ ئەو قوتابییانەیە کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا باس لەوەدەکات، بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە پێویستە قوتابیان بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.

13 کانونی یەکەم 2025 20:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026