چوار کەس بەهۆی ژەهراویبوون بە غاز خنکان
له سنهی ڕۆژههڵاتی كوردستان غاز كۆتایی به ژیانی 4 كهس هێنا
لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 4 هاووڵاتی بەهۆی ژەهراویبوونیان بە غاز گیانیان لەدەستدا.
بەهزاد غەزنفەریپوور بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای سنە ئاشكرای کرد، لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا و لە دوو ڕووداوی جیاوازدا بە هۆی ژەهراویبوون بە غازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن چوار کەس لە شاری سنە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری دادپزیشکیی سنە ڕایگەیاندووە، لە ڕووداوێکدا سێ کەس و لە ڕووداوێکی دیکەدا کەسێک بەهۆی ژەهراویبوونیان بە غازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی ناتەندروست، کەڵکوەرگرتن لە ئامێری کۆن و خراپ، نەبوونی هاتووچۆی ئۆکسیژن و چەند بابەتێکی دیکە هۆکاری بڵاوبوونەوەی غاز لە ماڵان و ژەهراویبوونی هاووڵاتییان بووە.