پایتەخت

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ڕوونکردنەوە لەسەر شەڕەکەی چەمچەماڵ دەدات

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ڕوونکردنەوە لەسەر شەڕەکەی چەمچەماڵ دەدات
کورتە

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەسەر برینداربوونی دوو ئاسایش لە چەمچەماڵ هاتە دەنگ و ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە پەیوەندی بە خۆیەوە هەبووە

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەسەر برینداربوونی دوو ئاسایش لە چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات و جەخت دەکاتەوە کە کێشەکە نە کۆمەڵایەتییە، نە پەیوەندی بە ئەو هەیە.

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان تیمێکی هێزەکانی ئاسایش و دوو پێشمەرگەی فەوجێکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوویدا کە زیاتر بە فەوجی من ناو دەبرێت و بەداخەوە دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، کاک عەتا بەرپرسی نوسینگە و نوێنەری بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو پێشمەرگانە لای عەبدوڵای کوێخا موبارەکن و بە شێوەی پیلانگێڕی ویستویانە ئاژاوە دروست بکەن، هیوادارم مەبەست لەو قسانە تۆمەت دروستکردن و ناو زڕاندن نەبووبێت و ئەو بابەتە دوور و نزیک هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە، هەروها میدیاکانی پارتی دەڵێن کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییە.

جەختیش دەکاتەوە، کە ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کێشەکە نە پیلانگێڕیە، نە کێشەی کۆمەڵایەتیە، بەڵکو بەهۆی پەیوەست نەبوونی پێشمەرگەکان بووە بەو ڕێکار و سەرەگرتنەی ئاسایشەکان پەیڕەویانکردووە بۆ وەرگرتنی هاوکاری لە ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکدا هاتووە، ئەو دوو پێشمەرگەیە لەگەڵ دایک و خێزانیان چوونە بۆ هاوکاری وەرگرتن، هیچ ناکۆکیەکی کۆنیان لەگەڵ کارمەندەکانی ئاسایشدا نەبووە، بەتایبەت کاکە ئاکۆ کارمەندێکی بە ڕەوشت و کوڕی کەسایەتی و بنەماڵەیەکی زۆر جوان و خۆشەویستی شاری چەمچەماڵە و لە ساڵی ١٩٨٨وە دۆستایەتی و تێکەڵیەکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستیمان هەیە و بۆ تەنها جار و تەنها دەقەیەک دڵمان لە یەکتر نەشکاوە.

12 کانونی یەکەم 2025 18:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026