پایتەخت

فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف و سلێمانی داخراون 

فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف و سلێمانی داخراون 
کورتە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕاگرتنی کاتیی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە ڕاگەیاند

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاندووە، سێ فڕۆکەخانە لە سێ پارێزگای جیاواز بەهۆی دۆخی نالەبار و ناجێگیری کەشوهەواوە داخراون و بە داخراویش دەمێننەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەیسەم سافی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە ئاشكرای کەرد، بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەوای ناوچەکەوە، لەئێستادا فڕۆکەخانەکانی پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و سلێمانی داخراون و بە داخراویش دەمێننەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەین ئاسمانی ئەم فڕۆکەخانانە لە دوای کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بکرێنەوە، لەئێستادا هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی بەسرە بەردەوامە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران بارینەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەشی ناوچەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هات و هەر بەو هۆیەشەوە سێ فڕۆکەخانەی بەغدا، نەجەف و سلێمانی داخراون.

11 کانونی یەکەم 2025 16:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026