پایتەخت

تا ئێستا تەرمی ئەندازیارە خنکاوەکە نەدۆزراوەتەوە

تا ئێستا تەرمی ئەندازیارە خنکاوەکە نەدۆزراوەتەوە
کورتە

ئەو ئەندازیارەی ماوەی سێ ڕۆژە لە بازیان خنکاوە، لە ڕێگەی کاتژمێرەکەی دەستی هەوڵی دۆزینەوەی دەدرێت

ماوەی 3 ڕۆژە تەرمی ئەندازیارە خنکاوەکەی سنووری بازیان نەدۆزراوەتەوە، هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی کاتژمێرەکەی دەستی شوێنەکەی بدۆزرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسماعیل ئەحمەد، قائیمقامى بازیان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەو کاتەی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاتووە ئەندازیارێک لە نێو کابینەیەکی سنووری کانى شەیتان بووە و ڕاستەوخۆ لافاو کابینەکەی بردووە و خنکاوە.

بەگووتەی ئیسماعیل ئەحمەد، ماوەی 3 ڕۆژە تیمەکان بەدوای تەرمی ئەندازیارە خنکاوەکە دەگەڕێن و تاوەکو ئێستا تەنیا مۆبایلەکەی دۆزراوەتەوە و هەوڵ دەدرێت لە رێگەی کاتژمێرەکەی دەستی کە بەستراوەتەوە بە مۆبایلەکەی شوێنی تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

قائیمقامى بازیان ڕاشیگەیاند، ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەی و ئەندازیارەکە ناوی ئەحمەد حامیدە و خەڵکی بەغدایە.

11 کانونی یەکەم 2025 16:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026