ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەوەی بڕدرا لەگەڵ هاوسەرەکەی قسەی کردەوە
ژنەکە پەشیمان بووەتە لە کارەکەی و پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کردووە!
ئەو پیاوەی لە کەلار لەلایەن هاوژینەکەی ئەندامی نێرینەی بڕدرا، دووبارە بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوژینەکەی قسەیان کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ژنێک لە کەلار ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی دەبڕدرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار دەکرێت لە سلێمانی و چارەسەری وەردەگرێت، ژنەکە پەشیمان بووەتە لە کارەکەی پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کردووە و لە دۆخی تەندروستی پرسیووە، بەڵام هاوسەرەکەی لە نەخۆشخانەوە بە تووندی وەڵامی داوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان پیاوەکە لە نەخۆشخانەوە بە ژنەکەی گووتووە: "دۆخی تەندروستی زۆر باشە، بەڵام ئەو دەبێت تەمەنی لە زینداندا بەسەر بەرێت".