قایمقامی کەلار: ئاگادار بن مەترسی دروستبوونی لافاوی بەهێز هەیە
قایمقامییەتی کەلار هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت: ئەمڕۆ ئەگەری رووداونی لافاوێکی بەهێز هەیە
قایمقامی کەلار زەنگی ئاگادار کردنەووەی لێدا و بەهۆی شکانی بەربەستەکان هاووڵاتییان لە ئەگەری دروستبوونی لافاو ئاگادار دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە عارف عادل، قایمقامی کەلار ڕایگەیاند، "مەترسیی شکانی بەربەستەکانی ساترەکانی چەمی گۆبان و هاتنی لافاوی زۆر بۆ کەلار هەیە و تا ئێستا نزیکەی لە 30% بەربەستەکان شکاون.
ناوبراو داوا لە هاووڵاتییان دەکات دووربکەونەوە لە رێڕەوی ئەو چەمانە و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، وەم لەو ماڵانە دووربکەونەوە کە لە نزیک چەمەکانن، هاوکات ئاگاداربن بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندی بە تیمەکانی ئیدارەی گەرمیان بکەن.
له كهلار ئاگاداری ئهوه بڵاوكراوهتهوه كه بهربهستهكانی گوندی سهیدخهلیل، كه ڕێگا له گهیشتنی لافاو بۆ كهلار دهگرێت، ههرهسی هێناوه و بهو هۆیهوه لافاو بهرهو كهلار بهڕێوهیه.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، لە چەمچەماڵ لافاو زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە، بە هۆی لافاوەوە زیانێکی زۆری ماددەی بە دانیشتووانی ناحیە و گوندەکانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەوتووە و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.