پایتەخت

پەروەردەی گەرمیان پشووی ڕاگه‌یاند

پەروەردەی گەرمیان پشووی ڕاگه‌یاند
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ڕایگه‌یاند، بڕیاردرا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بكرێته‌ پشووی فه‌رمی و ده‌ڵێت، "داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکەین نەیەنە دەرەوە".

لە ئەنجامی دروستبوونی لافاو لە ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە پشووی فەرمی دەبێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان دا هاتووە،  پشووه‌كه‌ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان بە خوێندنگە ئامادەییەکان و پەیمانگەکانی سەر بە پەروەردەی گەرمیان و دیوانی پەروەردەکانیشەوە دەگرێتەوە، "داوا لە قوتابییان و خوێندکاران دەکەین نەیەنە دەرەوە."

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوێنێ سێشەممەوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بارانبارینەوە لافاوێکی ئێجگار بەهێز دروستبووە و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.

10 کانونی یەکەم 2025 09:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026