نێچیرڤان بارزانی: پشتيوانی ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه
سەرۆکی هەرێم هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەربڕی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى 2هاووڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌یان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشتووە.
نێچیرڤان بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵی خۆی ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌کات و هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتيوانيى ته‌واویی بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كاتەوە، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌ت ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتیيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست بده‌ن.